فەلاح مستەفا: ریفراندۆم دەبێتە بناخەی ئاشتی
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە شێوەی دەوڵەتی داهاتووی كوردستان دەدات بەوەی گەشاوە و سەربەخۆ دەبێت، لایەنە عێراقییەكانیش دڵنیا دەكاتەوە كە ریفراندۆم دەبێتە بەردی بناخەی ئاشتی.
فەلاح مستەفا پێش كەمێك لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "ئەو دەوڵەتی كوردستانەی لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆییدا دروست دەكرێ، دەبێتە دەوڵەتێكی گەشاوە و سەربەخۆ، لە هەموو بوارەكاندا گەشەی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت".
دوێنێ چوارشەممە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی فرەوانیان ئەنجام دا، تیایدا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاری كرا، كە 25ی ئەیلوولی داهاتوو دەبێت.
فەلاح مستەفا لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش دڵنیا دەكاتەوە بەوەی "ریفراندۆم دەبێتە بەردی بناخەی ئاشتی".
bas news-
