بایز تاڵەبانی: هەواڵی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دڵخۆشی کردم

 بایز تاڵەبانی: هەواڵی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دڵخۆشی کردم
ئەندامێکی دیاری بنەماڵەی تاڵەبانی ڕای دەگەیەنێت، دیاری کردنی ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستاندا ”زۆر دڵخۆشکەرە“.

بایز تاڵەبانی، ئەندامی دیاری بنەماڵەی تاڵەبانی و وەزیری پێشووتری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "پێویستە لەم دۆخەی ئێستادا ھەموو لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان یەکڕیز بن و دەست لە ناو دەست بن".

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ھەواڵی دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم زۆر دڵخۆشی کردم، ھیوادارم گەلی کوردستان بگاتە ئامانج و ھەموو شتێک بۆ کورد بە باشی تەواو ببێت“.

ڕۆژی چوارشەممە 7/6/2017، کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا بڕیار درا، ڕۆژی 25/9/2017 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێت.














باسنیوز
Top