لە كۆبوونەوەكەی بارزانییدا رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا

لە كۆبوونەوەكەی بارزانییدا رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا



ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان درا، كە دەكەوێتە ڕۆژی 25-9-2017.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا رۆژی 6-11-2017 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە كاتی ئاسایی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەركردەكانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ كۆبوونەوە لەبارەی دیاریكردی كاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.

bas news-
Top