مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە بۆ كوردستان
مەسرور بارزانی له هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی "ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی مێژووییه بۆ کوردستان. كاتی ریفراندۆم دیاری کرا. له ٢٥ی سێپتێمبه‌ردا گه‌لی کوردستان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن".
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پارلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، كاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دیاری كرا.
bas news-
