دواى 14 ساڵ له‌ ڕووخانى رژێمی پێشوو ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى ته‌ئه‌میم كرا به‌ كه‌ركووك

دواى 14 ساڵ له‌ ڕووخانى رژێمی پێشوو ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى ته‌ئه‌میم كرا به‌ كه‌ركووك
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕی بۆ گۆڕینی ناوى پارێزگاى ته‌ئمیم، بۆ كه‌ركووك و پارێزگای قادسییه‌ش، بۆ دیوانیه‌، كه‌ له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عسدا ناوی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ گۆڕدرابوو.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/6/2017، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ناوى هه‌ردوو پارێزگاى ته‌ئمیم و قادسییه‌مان گۆڕی بۆ ناوه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانى خۆیان كه‌ (كه‌ركووك) و (دیوانیه‌)یه‌".

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، عه‌بادى ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمى كوردستان تاوتوێی تێكشكاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی وڵات ده‌كه‌ن.

رژێمى به‌عس، له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى به‌ عه‌ره‌بكردن، ناوى پارێزگاى (كه‌ركووك)ـى گۆڕى بۆ (ته‌ئمیم). دواى 14 ساڵ به‌ سه‌ر رووخانى رژێمى به‌عسدا، ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى عێراق ناوى پلرێزگاكه‌ى به‌ فه‌رمى گۆڕى بۆ ناوه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى خۆى.
bas news-
Top