ده‌نگۆى هه‌وڵى تیرۆركردنى "میسال ئالووسى" به‌درۆ ده‌خرێته‌وه
مه‌حموود عگێلی، جێگرى ئه‌میندارى گشتى حزبى نه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، هه‌واڵى هه‌وڵى كوشتنى "میسال ئالووسى"، ئه‌میندارى گشتى حزبه‌كه‌ى به‌درۆ خسته‌وه و ڕای گه‌یاند، كه ئه‌و له ئێستادا به گه‌شتێكى فه‌رمى له وڵاتى ئه‌ڵمانیایه.
، مه‌حموود عگێلى، ڕای گه‌یاندووه :" له ئێستادا هه‌واڵێك بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه هه‌وڵى كوشتنى میسال ئالووسى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى مه‌ده‌نى دیموكراسى دراوه، ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه".
ئاشكراشی كردووه، كه ئالووسى به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى، له ئێستادا له وڵاتى ئه‌ڵمانیایه، ده‌شڵێت :" ئه‌و جۆره لێدوانانه به نامۆ نازانین به‌تایبه‌ت له كه‌سانێك كه هیچ به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كیان نییه".
بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌وڵى كوشتنى ئالووسى له كاتێكدایه، كه پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قه‌وه له سه‌ر لێدوانێكى دژ به سه‌رۆكه‌كه‌یان، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان له میسال ئالووسى كرد.
بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، كه خاوه‌ن یه‌كێكن له میلیشیا مه‌ترسیداره‌كان له عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى مه‌ده‌نى ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، " ئه‌گه‌ر ده‌مت دانه‌خه‌یت، ده‌مت پێداده‌خین".
عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین تۆمه‌تى كوشتن و ڕفاندنیان دراوه‌ته پاڵ، كه له شارى به‌غدا و ناوچه‌كاندا پێیهه‌ڵده‌ستن، به‌تایبه‌ت ڕفاندنى ڕاوچییه قه‌ته‌رییه‌كان و چالاكوانه‌كانى به‌غدا و ڕفاندنى هاووڵاتییانى سونه و كوشتن‌یان له به‌غدا.
پێشتر میلیشیا شیعه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار كران، كه هه‌ستاون به كوشتنى دوو كوڕى میسال ئالووسى.
میسال ئالووسى، كه به‌یه‌كێك له سیاسییه نزیكه‌كان له كورد داده‌نرێت، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه مۆبایله‌كه‌ى داخستووه و چه‌ند جارێك هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی پێوه بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ژماره مۆبایله‌كه‌ى كراوه بووه.
bas news-
