وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان ئه‌مریكاین
عه‌مید هه‌ژار ئیسماعیل، به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: "دوای پڕچه‌ككردنی چوار لیوای هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، به‌پێی رێككه‌وتنێك له نێوان وه‌زراره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بڕیاره هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانین كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئیداره‌ی ترمپ بڕیار له‌سه‌ر ناردنی چه‌كی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بدات، كاتێكیش ئه‌وه كرا ئه‌و كاته چه‌ندین جۆری چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌هێنرێت كه بۆ داهاتوو زۆر گرنگ ده‌بێت".
به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "كه‌نه‌دا هاوكاری گه‌یاندووه‌ته هێزی پێشمه‌رگه و چه‌ندین پێداویستی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه دابین كردووه، چاوه‌ڕوانین ئه‌مریكاش ئه‌و هاوكارییانه بگه‌یه‌نێت".
باس‌نیوز
