سلێمانی.. مەراسیمی پرسەی سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی بەڕێوەچوو
عەبدولڵا موھتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە 3/6/2017، دەربارەی کۆچی دوايی عەزیز محەمەد، رایگەیاند: "لە مێرمنداڵییەوە ئاشنای ئەو سەرکردە تێکۆشەرەی میللەتی کورد بووم، ئەو سەرکردەیەکی تێکوشەر و شۆڕشگێڕی گەلەکەمانە، گیانلەدەستدانی بە خەسارەتێکی گەورە دەزانم".
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو: "عەزیز محەمەد، ھاوشێوەی سەرکردەکانی دیکە، خزمەتێکی بەرچاوی بە شۆڕشی کردووە و بۆیە پێویستە ھەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەو پیاوە تێکۆشەرە بگرێت".
عەزیز محەممەد، لە ساڵی 1924 لە گوندی بێرکۆت، لە نزیک ھەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1964 بەسکرتێری حیزبی شیوعی عێراقەوە ھەڵدەبژێردراوە و تاوەکو ساڵی 1993 لە پۆستی سکرتێری حیزب ماوەتەوە، 31/5/2017 لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
باسنیوز
