به‌شداری یه‌كێتی و گۆڕان به یه‌ك لیست له هه‌ڵبژارده‌كان ره‌د ده‌كرێته‌وه
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم خه‌سرۆ، هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگه‌یاند: "هێشتا یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌رئه‌نجامێك و قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام ویستێك هه‌یه كه به جیاواز به‌شداری له هه‌ڵبژارد بكه‌ن، له كاتێكدا یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك لیستی هاوبه‌ش بووه، به‌ڵام تۆ كاتێك خاڵه‌كانی دیكه جێبه‌جێ ناكه‌یت، ئه‌م یه‌ك لیستییه چییه؟".
هاوكات ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێكهێنانی یه‌ك لیستی هاوبه‌ش یان دوو لیستی جیاواز له‌نێوان یه‌كێتیی و گۆڕاندا نه‌دراوه".
bas news-
