نێچیرڤان بارزانی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى رابردوودا له رووسیا زۆر كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان ئه‌نجامداوون.
گوتیشى: "ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت".
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌هێز ده‌كه‌ن و به پێویستیشى ده‌زانن كۆمپانیا رووسییه‌كان زۆرتر روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
گوتیشى: "به‌غدا له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و هه‌ولێر ئاگاداره".
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانى، له لێدوانێكدا بۆ ( كوردستان 24 ) رایگه‌یاند، ستایشى رۆڵى رووسیامان له شه‌ڕى دژ به داعش كردووه.
ياسنيوز
