ئه‌و دوو چه‌كداره‌ى داعش كه له ده‌زگاى هه‌واڵگرى خورماتوو هه‌ڵاتن ده‌ستگیر كرانه‌وه
به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خورماتوو، ڕاى گه‌یاند، ئه‌و دو چه‌كداره‌ى داعش، كه پێشتر له ده‌زگاى هه‌واڵگرى چه‌ند كه‌سێكیان بریندار كردوو هه‌ڵهاتن، ده‌ستگیر كرانه‌وه.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خورماتوو ڕاگه‌یاند: " ئه‌و 2 چه‌كداره‌ى داعش كه له ده‌زگاى هه‌واڵگری خورماتوو چه‌ند كه‌سێكیان بریندار كرد و ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو 27/ 5/ 2017 هه‌ڵاتن، له لایه‌ن هاووڵاتییانی خورماتووه‌وه ده‌ستگیر كرانه‌وه و ڕاده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كرانه‌وه".
ڕۆژى چوارشه‌ممه 24.5.2017 له‌لایه‌ن ئاسایشى خورماتووه‌وه دوو برا به‌ناوه‌كانى (حه‌سه‌ن سه‌لاح و ئه‌حمه‌د سه‌لاح)، كه چه‌كدارى داعش بوون ده‌ستگیر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو برایه ده‌ستیان له كوشتنى قوتابیانى كۆلێژى سه‌ربازى سپایكه‌ر له تكریت دا هه‌بوو، كه له 12ى 6/ 2014 زیاتر له 1700 قتابی خۆبه‌خشى شیعه مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژران.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و دوو چه‌كداره‌ى داعش له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن و خه‌ڵكى پارێزگاى سامهڕان، هه‌روه‌ها له هه‌مان عه‌شیره‌تى ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشن.
bas news-
