فه‌رمانده‌یه‌ك له خورماتوو: جموجووڵى داعش زیادى كردووه و به‌نیازه حهمیرن داگیر بكات
لیوا عه‌بدولڕه‌حمان مو‌سا، فه‌رمانده‌ى لیواى 4 له میحوره‌ى خورماتوو ڕاگه‌یاند : "جمووجوڵهكانى چه‌كدارانى داعش له سنووره‌كه‌دا زۆر زیادى كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه له میحوه‌ره‌كانى خورماتوو و داقوقدا ، بۆ هه‌ر ڕووبه ڕووبوونهوهیهك له دژى داعش و نه‌یارانى كورد، له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئێستا دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك ئارامه، به‌ڵام داعش جمووجوڵى هه‌یه، هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كه‌ن، كه :" داعش ده‌یه‌وێت به‌دیلى حه‌ویجه بدۆزێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت له چیایی حه‌مرین پێگه‌یه‌كى دیكه بۆ خۆى دروست بكات، به‌ڵام ئێمه وه‌ك هیزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌و سنوورانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیمه‌دایه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیگه ناده‌ین بیبه‌زێنن داعش بیبهێنێت".
bas news-
