دیندار زێبارى: لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی (یوئێن) وه وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان وه‌ك پێویست هاوكارى شوێنه ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی ڕێكخراوى تیرۆریستی داعشیان نه‌كردووه
لێره‌دا دكتور دیندار زێبارى سه‌رۆكی لێژنه‌ى به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاند كه حكومه‌تى هه‌رێم به‌دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی خۆی هه‌وڵی جددی داوه كه هاوكارى پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی تر‌ى ناوخۆیی هاوكارى ئه‌و ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌وانه ده‌زگاى خێرخوازی بارزانییه كه چه‌ند كامیۆنی بارهه‌ڵگری هاوكارى ڕه‌وانه‌ى ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی عێراق كردووه كه عه‌ره‌ب نشینن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خێزانانه وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كه له شاخی شه‌نگالن وه شارۆچكه‌ى وانكێ و ڕه‌بیعه، زۆربه‌ى ئه‌م ناوچانه عه‌ره‌بی تێدایه وه هه‌روه‌ها كوردانی ئێزدیش..
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ى به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوا له نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) ده‌كات كه پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات و وه هانی ئاژانسه‌كانی (یوئێن) و لایه‌نه‌كانی تر‌ى نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه كه له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ژێر ده‌ستی ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش ئازاد كران. لێره‌دا پێویسته (یونامی) به‌زووترین كات ڕێنماییه ئه‌منییه‌كانی خۆی بگۆڕێت وه ڕێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگات به‌و ناوچانانه‌ى كه تازه ئازادكراون، وه له بیریشمان نه‌چێ كه زۆربه‌ى بارگرانی وه به‌رپرسیارێتی كه‌وتۆته سه‌رشانی حكومه‌تى هه‌رێم، نه‌ك ته‌نها له‌م ناوچانه‌ى سه‌ره‌وه، به‌ڵكو له ناو خودی هه‌رێمیش.
لێره‌دا به‌پێویست ده‌زانین كه ئه‌مه ڕوون بكرێته‌وه كه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی (یوئێن) و وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان وه‌ك پێویست هاوكارى شوێنه ئازادكراوه‌كانی (عه‌ره‌ب نشین، كورد نشین، و كه‌مه نه‌ته‌وه)كانیان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌تى عێراقیش كه‌مته‌رخه‌م بووه .

ئا. خه ليل بله يى