UNAMI سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد

UNAMI سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد


بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ئایندەی عێراق و پارێزگای نەینەوادا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق UNAMI سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.



ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٥/٢٠١٧ خالید ئەمیر عیسەوی، راوێژکاری سیاسی نوسینگەی کاروباری سیاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن ئیبراھیم سەمین و ئاوات مستەفا، ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییان لێکرا.



مەبەست لە سەردانەکە تاوتوێکردنی رەوشی دانیشتوانی ناوچە ئازادکراوەکان دوای پڕۆسەی رزگارکردنی نەینەوا و ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بوو، بۆ بوونیاتنان و دروستکردنی فەرھەنگی ئاشتی و پێکەوەژیان لە عێراق و نەینەوادا.



شاندی میوان رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان بەرزنرخاند لەو ھاوکارییانەی کە بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان نەتەوە و ئایین و بیروبۆچوون، پێشکەشی ئاوارە و پەنابەرانی دەکات و ھاوشانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیی خۆیان پیشاندا لە داھاتوودا بەمەبەستی دروستکردنەوەی فەرھەنگی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نەینەوادا پرۆژەی ھاوبەشیان ھەبێت.

bas news-
Top