کرمانج عەبدوڵڵا: حەشدی شەعبی ھێزێکی بێ سەرە و دەبێتە سەرئێشە بۆ ناوچەکە
(کرمانج عەبدوڵڵا)، بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھیچ ھێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای مەخموور نییە و ئەوانەی بۆ ھێرشی مووسڵ ھاتبوونە ناوچەکە چوونەتە سنووری نەینەوا و ھەموو عەرەبەکانی سنووری مەخموور پێیان ڕاگەیاندووین لەگەڵ ھەرێمی کوردستانن و بە ھیچ شێوەیەک بە دەسەڵاتی بەغدا ڕازی نین، تەنانەت لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەبەشدارییان کرد و شەھیدیشیان ھەیە لەپێناو خاکی کوردستاندا.''
دەربارەی مەترسییەکانی حەشدی شەعبی (کرمانج عەبدوڵلا) گوتی: ''بێ گومان حەشدی شەعبی ھێزێکی بێ سەرە و لە حەفتا ھەشتا ھێزی جیا جیا پێکھاتووە و ھەر یەکێک لەو گرووپانەی نێو حەشدی شەعبی سەر بە لایەنێک و وڵاتێکی ناوچەکەیە و کۆنتڕۆڵکردنیان زەحمەتە، بەڵێ منیش پێم وایە لە داھاتوودا، دوای شەڕی داعش، حەشدی شەعبی دەبێتە سەرئێشە بۆ ھەرێمی کوردستان و کێشە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم دروست دەکات.''
kdp-
