سەرۆکی ئەمەریکا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ساز نەدا
رۆژنامه‌ی زه هێڵی ئه‌مریکایی چه‌ند خاڵێکی گرینگی خستووه‌ته‌ڕوو که ئه‌نجام و ئاکاری سه‌ردانه‌کەی (تره‌مپ) بوون، له‌وانه: (تره‌مپ) به نه‌رمونیانی له‌سه‌ر ئیسلام دوا، پابه‌ندیی ئه‌مریکای بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین دووپات کرده‌وه، سه‌رزه‌نشتی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆی کرد له‌سه‌ر پاره خه‌رجنه‌کردن بۆ به‌رگری و بارگرانکردنی ئه‌مریکا، هیچ هاوکارییه‌کی بۆ ڕێککه‌وتننامه‌ی پاریسی گۆڕانی که‌شوهه‌وا نه‌خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها، له‌و سه‌ردانه گرینگه‌دا هیچ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نه‌دا. ئه‌مه‌ش، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی پێشتر ڕووی نه‌داوه، هه‌ندێک له چاودێران پێیان وایه، که له‌به‌ر ئه‌وه بووه چه‌ندین باس و ده‌نگۆ له ناو کۆشکی سپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕووسیا و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێف.بی.ئای هه‌بووه و هێشتا حکوومه‌تی ئەمریکا لێی بێده‌نگ بووه تا ئه‌و کاته‌ی که (تره‌مپ) سه‌ردانه‌که‌ی ده‌ست پێکردووه.
جێی باسه، له‌و گه‌شته‌ی (دۆناڵد تره‌مپ)ـدا ٤٠٠٠ ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکا و جیهان یاوه‌ری بوون.
kdp-
