دادگای شارەزوور سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزا دەدات

دادگای شارەزوور سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر سزا دەدات
ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ کەسی لەلایەن دادگاوە ڕاگەیاند، کە بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی شارەزوور (ح،ح، ی) و ( ع، ر، ڕ) و( ب،ش، م) لە رۆژی 5.7.2016 بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور، دەستگیر کراون.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو سێ کەسە بەپێی ماددەی 14ـی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون و دادگای شارەزوور رۆژی یەکشەممە 28.5.2017 سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 450 هەزار دیناری بەسەر هەر یەکێکیاندا سەپاندووە.













باسنیوز
Top