هاوولاتییه‌كى كورد دواى 42 ساڵ به‌كه‌س وكارهكهى شاد ده‌بێته‌وه
مه‌حمود حه‌مه‌ده‌مین ڕه‌حمان، كه به مام ده‌روێش ناسراوه، ته‌مه‌نى له‌سه‌رووى 70 ساڵیهوهیهوه، له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی قه‌یته‌رانی سه‌ربه شاری بۆكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خوشك و برایه‌كی به‌بێ سۆزی باوك و دایك گه‌وره‌ده‌بن، له‌ته‌مه‌نى گه‌نجێتیدا و 42 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌س وكار و خوشك و براكه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و قه‌ده‌رێكی نادیار سه‌رهه‌ڵده‌گرێت و ڕووده‌كاته شارى ڕواندز و شاره‌دێى سیده‌كان له‌سنوورى شارى سۆران.
هه‌ر له‌و ناوچه‌یه، ژیانى هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت، دواتر ژنى دووهههمش دههێنَت، دوای چه‌ندین ساڵ سۆراغكردن و بێ هیوابوون له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌مردوو ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له پڕ سه‌ردانى خزم و كه‌سوكارى ده‌كات و به‌یه‌كتر شاد ده‌بنه‌وه.
مه‌حمود حه‌مه‌ده‌مین كه به مام ده‌روێش ناسراوه، له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت :" بۆ په‌یداكردنی كار و بژێوی ژیان، ئه‌وكات ماڵی جێهێشتووه و ڕووى له ده‌ڤه‌رى سۆران و ڕواندز كردووه".
به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ئه‌و نهێنیه بۆ كه‌س ئاشكرا بكات كه بۆ چى له‌و ماوه‌یه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لاى كه‌سوكارى، گوتیشی، نزیكه‌ى 20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بیرى له گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدى باب و باپیران كردووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش به‌ته‌نیا ملى رێگاى گرتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه گونده‌كه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
وه‌ك مام ده‌روێش ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، كاتێك ده‌چێته گوند و سۆراغی كه‌سوكاری ده‌كات، ده‌بینێت ژیان له‌وێ ته‌واو پیچه‌وانه بووه‌ته‌وه، محه‌مه‌دى برا گه‌وره‌ى كه هه‌میشه خواستى بینینى كردووه، ساڵى رابردوو كۆچى دوایى كردووه و له‌گۆڕستان فاتیحاى بۆ ده‌خوێنێت و به‌كه‌س و كار و خزمانى دیكه‌ى شاد ده‌بێته‌وه و هه‌مووان تووشى شوك ده‌كات.
مه‌حمود حه‌مه‌ده‌مین، سه‌ره‌ڕایى شادبوونه‌وه‌ى به خزم و كه‌سانى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كه‌چى وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وا ڕاهاتووه هه‌ر له باشوورى كوردستان ژیان به‌سه‌ر ببات، بۆیه بڕیارى داوه تا كۆتایى له شاره‌دێى سیده‌كان بژى.
BAS NEWS-
