گه‌رمیان.. ئۆتۆمبیل ئافرهتێى ته‌مه‌ن 83 ساڵى كوشت
ئۆتۆمبیلێك له سه‌ر جاده‌یه‌كی ناو شارى كه‌لار، له ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 83 ساڵ ده‌دات، دواى گه‌یاندنى ئافره‌ته‌كه به نهخۆشاخنهى فریاكه‌وتن، ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌كه گیانى له‌ده‌ست دا.
ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌شه‌قامى ئاواره‌كانى شارى كه‌لار، ئۆتۆمبیلێك له جۆرى نیسان له ئافره‌تێك ده‌دات".
ئافره‌ته‌كه ناوى (گوڵه ئیبراهیم شاكه‌ره‌م) له‌دایكبووى 1934 ـه و دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، گیانى له‌ده‌ست دا.
شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به بڕیارى دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ى (24) له یاسای هاتچۆ، ڕاگیراوه.
BAS NEWS-
