مامۆستایه‌كی زانكۆ: ده‌بێت میدیاكان له‌سه‌ر هه‌ندێك پره‌نسیبی نیشتمانی رێككه‌ون
ئیبراهیم حاجی ساڵح، سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له په‌یمانگای ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "هه‌ندێك پره‌نسیبی هاوبه‌شی نیشتمانی هه‌یه، ده‌بێت میدیاكان له‌سه‌ری رێككه‌ون و بكرێته بنه‌ما، له‌خوار ئه‌و پره‌نسیبه‌وه، شته‌كانی دیكه ئاساییه، تۆ ره‌خنه ده‌گریت له ئه‌دای حكوومه‌ت یان پرسێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆژانه گوێمان له‌و ره‌خنانه ده‌بێت ئاساییه، به‌ڵام كاتێك تۆ گرفتی سیاسیت له‌گه‌ڵ من هه‌یه، ناكرێت شته نیشتمانییه‌كان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك ناشرین بكه‌یت له‌پێناوی ده‌سكه‌وتی سیاسی".
سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له په‌یمانگای ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پێشمه‌رگه موڵكی حزبێكی دیاری كرا‌و نییه، موڵكی لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نییه، ئه‌ركی پاراستنی ئه‌م وڵاته‌یه، ناكرێت كه‌سانێ راگه‌یاندن بكه‌نه بڵنگۆ به هێرشیكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه".
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "بینیمان له‌م شه‌ڕانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ داعش پێشمه‌رگه چ قوربانییه‌كیدا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێزیان لێبگیرێت سوكایه‌تیان پێ بكه‌ین؟ نه‌خێر له‌به‌رانبه‌ر دا دوو به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌رئه‌م بابه‌ته، یه‌كه‌م به‌رپرسیاریه‌تی ده‌زگاكان، تۆجاری واهه‌یه، میوانێك بانگ ده‌كه‌یت له به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆ، قسه‌یه‌ك ده‌كات، تۆناتوانی كۆنترۆڵی بكه‌یت، به‌ڵام ناكرێت تۆپێشكه‌شكاربیت له‌به‌رنامه‌كه‌ت، كه‌سه‌كه سووكایه‌تی به كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك ده‌كات، بێ ده‌نگ بیت".
ئیبراهیم حاجی سالح، گوتیشی: "به‌شی دووه‌م ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر خودی كه‌سه‌كه، له یاساكان ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوزڕاندن و سووكایه‌تی هه‌یه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ته‌شیریان به‌رانبه‌ر كراوه، ده‌توانن په‌نا ببه‌نه به‌ر یاسا، له هه‌موو وڵاتێك ململانیی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه له‌و رێگایه‌وه بیانه‌وێت سوكایه‌تی به به‌ها نیشتیمانییه‌كان بكرێت، ناكرێت و جێگای پرسیاره، ناشكرێت خه‌ڵك له رێگای هه‌واڵی ناراسته‌وه به‌لارێدا ببرێن، چونكه جار وا هه‌یه له‌سه‌ر پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دواجار كاردانه‌وه‌ی سیاسی و ناوچه‌ییشی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، بۆیه ئه‌ركی میدیا ئه‌وه‌یه كه خۆی نه‌كاته حاكم و بڕیار بدات".
BAS NEWS-
