گه‌رمیان.. ژن و پیاوێك به‌كوژراوى له‌ ناو ماڵى خۆیاندا دۆزرانه‌وه‌

گه‌رمیان.. ژن و پیاوێك به‌كوژراوى له‌ ناو ماڵى خۆیاندا دۆزرانه‌وه‌
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌رمى ژن و پیاوێك له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ سنوورى گه‌رمیان (ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى كوردستان) له‌ نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا، دۆزرایه‌وه‌.

محه‌مه‌د حاجى عومه‌ر، به‌رپرسى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گوندى سه‌یف سه‌عدى سه‌ر به‌شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په‌ ته‌رمى ژن و پیاوێك له‌ ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه‌، كه‌ به‌ فیشه‌ك كوژراون".

گوتیشى :" پێده‌چێت به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و ژن و پیاوه‌ كوژرابن".

پیاوه‌كه‌ ته‌مه‌نى 67 ساڵه‌ و ناوى (خه‌لیل ئیبراهیم )ـه‌ :"هه‌ردووكیان به‌نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌بن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ تا ئێستا هۆكارى كوشتنى ئه‌و ژن و پیاوه‌ دیار نییه‌، :" به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بێت نه‌ك بابه‌تى تیرۆر، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست پێكراوه‌".
BAS NEWS-
Top