گه‌رمیان.. ژن و پیاوێك به‌كوژراوى له ناو ماڵى خۆیاندا دۆزرانه‌وه
محه‌مه‌د حاجى عومه‌ر، به‌رپرسى كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گوندى سه‌یف سه‌عدى سه‌ر به‌شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په ته‌رمى ژن و پیاوێك له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه، كه به فیشه‌ك كوژراون".
گوتیشى :" پێده‌چێت به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و ژن و پیاوه كوژرابن".
پیاوه‌كه ته‌مه‌نى 67 ساڵه و ناوى (خه‌لیل ئیبراهیم )ـه :"هه‌ردووكیان به‌نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه تا ئێستا هۆكارى كوشتنى ئه‌و ژن و پیاوه دیار نییه، :" به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێت نه‌ك بابه‌تى تیرۆر، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكراوه".
BAS NEWS-
