بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵده‌بژێرێت
ساڵح ژاژڵه‌یی، ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، جه‌مال محه‌مه‌د، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى نه‌كراوه‌ته ڕێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌كه و ئه‌وه‌ش كه بڵاوبووه‌ته‌وه، ته‌نها قسه‌ى میدیاكانه و هیچى ڕاست نییه.
ئاشكراشی ده‌كات، كه دواى كۆچى دوایى "نه‌وشیروان مسته‌فا"، تا ئێستا له‌ناو جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتمانى هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك له جێگه‌ى نه‌و شیروان مسته‌فا دیارى بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جفاتى گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕونیشى كرده‌وه، كه " ماوه‌ى 10 ڕۆژه كاك نه‌وشیروان كۆچى دوایی كردووه و له‌دواى خۆشى گروپى ڕاوێژى به‌جێهێشتووه، ئێستا ئه‌و گروپه بووه به لیژنه‌یه‌كى كارا و ئیش و كاره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێوازێكى جوان به‌ڕێوه ده‌بات".
باسی له‌وه‌شكرد، كه دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى ڕێكخه‌رى گشتیى كاتى زۆرى ده‌وێت، گوتیشی:" ئێمه خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن پێكده‌هێنین، ئه‌و كاته ده‌توانین ڕێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام جارێ به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى پرسه‌كه‌ى كاك نه‌وشیروان هیچ قسه و باسێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌كراوه".
باسنيوز
