ماوەت.. پۆلیسی دارستان دەستی بەسەر بڕێك TNTدا گیرا
عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو 27/5/2017 لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، لە سنووری گوندی (ئاوەكورتە) دەست گیرا بەسەر 3 كیلۆ ماسی و 85 گرام TNT دا".
گوتیشی "سەرپێچیكارەكان هەڵاتوون، بەڵام ناسنامەكانیان ناسراوەتەوە و لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە".
باسنیوز
