سهرۆكى ههرێمى كوردستان سهرهخۆشى له میسر دهكات
لەو سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆك و حكوومەت و گەلی مسر بە كونسوڵی مسر لە هەولێر گەیاند بۆ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی ڕۆژی هەینی 26ـی 5ـی 2017 لە ئەلمەنیای وڵاتی مسر و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە كرد.
هەر لەو سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم وێڕای ئاماژەدان بە مەترسییەكانی تیرۆر لەسەر ئاساییشی جیهانی ڕایگەیاند كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێكی هەمەلایەنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە. هەروەها ئەوەیشی دووپات كردەوە كە گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا لەگەڵ گەلی مسر لە یەك سەنگەر دان.
جێگەی ئاماژەپێكردنە ڕۆژی هەینی 26ـی 5ـی 2017 لە ئەنجامی پەلامارێكی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەلمەنیای وڵاتی مسر دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و دەیان هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
bas news-
