مەریوان نەقشبەندی: دانانی سندووقی زەکات له دهرهوهی پڕۆژهی ئهوقاف، نایاساییه
(مەریوان نەقشبەندی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جهختی كردهوه كه، پڕۆژەی دروستکردنی سندووقی زەکات لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژە و پلانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، لە ساڵی 2008 پڕۆژەكهیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، تا لە رێگەی دانانانی سندووقێکەوە ساڵانە زەکاتی ھەرێمی کوردستان لە رێی ئەو سندووقەوە کۆ بکرێتەوە و دواتر بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمداهاتدا دابەش بکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی یاسا رێ نادات، پڕۆژەکە تا ئێستا پەسەند نەکراوە و وەک خۆیەتی.
(نەقشبەندی) دهڵێ، ''دانانی سندووقی زەکات رێوشوێنی یاسایی و ئیداریی پێویستە، چونکە لەوەی ئەگەر بە یاساش رێک بخرێت، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبردنی دابمەزرێنێت، لە ھەرێمی کوردستانیشدا یاسا رێ بەھیچ کەس و لایەنێک نادات زەکات لای خۆی لەنێو سندووقدا کۆ بکاتەوە.''
بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، هۆشداریی دا لهوهی كه، ''ھەر ھەوڵێکی لەو شێوەیەش سەرکەوتوو نابێت و دەچێتە دەرەوەی یاساوه، ئەوەشی باس دەکرێت سندووقی زەکات دانراوە، ھیچ پێوەندی بە ئەوقافەوە نییە.''
kdp-
