عەلی دۆڵەمەڕی: به‌ڵگه‌نامه‌كانى تایبه‌ت به گه‌لى كورد له ئه‌رشیڤه‌كانى فەرەنسا ده‌رده‌هێنرێن
(د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى)، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فەرەنسا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''فەرەنسا ڕۆڵێكى كاریگه‌رى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه، به‌تایبه‌تى له سه‌رده‌مى ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانى و سه‌فه‌ویدا، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ى مێژوویى گرینگ له ئه‌رشیڤه‌كانى فەرەنسا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتەدا هەن، كه زۆر كۆنن و بەڵگەنامەی تایبه‌ت به كوردیشیان تێدایە، ئێمه‌ش به هاوكاریى ئه‌كادیمیاى كوردیی كوردستان هه‌موو ئه‌و بەڵگەنامانەی له‌سه‌ر كورد و هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان نووسراون و لە ئه‌رشیڤەکانی فەرەنسادا هەن، دەریاندێنین و دەیانکەین بە کوردی بۆ ئه‌وه‌ى ببنه به‌ڵگه له به‌رده‌ستى گه‌ڵى كورددا، تا بزانن فەرەنسییەکان چۆن لە گەلی کورد دەڕوانن و، ئه‌وكات چۆن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد هه‌بووه، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسییه‌كان چۆن هاتوونه‌ته كوردستان و یادگارى و مێژوویان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئێمه له كوردستان به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌رشیڤ و به‌ڵگەنامانه‌مان نییە.''
(د. عه‌لى دۆڵه‌مه‌ڕى) گوتی: ''پێمان باش بوو به هاوكاریى ئه‌كادیمیاى كوردى ئه‌م پرۆژه‌یه جێبەجێ بکەین و، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه به زمانى فه‌ره‌نسى له‌سه‌ر كورد نووسراون بینینه ده‌ره‌وه و دواتر وه‌ریانگێڕین بۆ سه‌ر زمانى كوردى و بڵاویان بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى گەلى كورد له مێژووى خۆى و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى له نێوان گه‌لى كورد و فه‌رنسادا هه‌بووه، سوود وه‌ربگریت.''
(دۆڵه‌مه‌ڕى ) گوتیشى: ''ئێستا خه‌ریكین چه‌ند پسپۆڕ و كه‌سانى شاره‌زا له بوارى مێژوو و زمانى فه‌ره‌نسیدا دیارى بكه‌ین، چونكه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئه‌ودەم به ده‌ست نووسراون و له ئه‌رشیڤى كۆندا هه‌ڵگیراون و پێویست بە كه‌سانى شاره‌زا هەیە، تا بچنه ئه‌و شوێنانه. هیوادارین بتوانین له ماوه‌یه‌كى نیزیكدا ئه‌وكاره بەجێ بگەیەنین و له ئه‌رشیڤه‌كانى فەرەنساوە خزمه‌تێكى دیکەی مێژوویی و كه‌لتوورى بۆ خه‌ڵكى كورد به‌ده‌ست بێنین.''
kdp-
