هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا: رەبیعە کوردستانییە و لە کەسیشی قبووڵ ناکەین باسی کشانەوەی پێشمەرگە بکات
گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ڕاگه‌یەنراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كى دراوه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: ''دەربارهى لێدوانى فه‌رمانده‌ى لیواى 53ى حه‌شدى شه‌عبى، (فه‌واز جه‌ربا)، كه له چاوپێكه‌وتنێكى تهلەڤزیۆنیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ناحیه‌ى ڕه‌بیعه و داواى ده‌رچوونیان له‌و ناوچه‌یه ده‌كات، ئێمه‌ش ده‌ڵێین، هه‌موو ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قارهمانهكانەوە ئازاد كراون و ده‌ریایه‌ك خوێنیان بۆ ئازادكردنیان داوه و ده‌رناچن و ده‌مێننه‌وه، هۆشداریش به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ده‌یانه‌وێت له‌و سنووره نیزیك ببنه‌وه، یان خراپه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچانه بكەن، وەکو داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.''
هه‌ر له ڕاگه‌یەنراوه‌كه‌دا گوته‌بێژى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: ''ئه‌و ناوچه‌یه، ناوچه‌یه‌كى كوردستانییه و، هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌کە لیواى جه‌زیره‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، کە له نه‌وه‌كانى عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و سنووره پێكهاتووە.''
له ڕاگەیەنراوهكەدا (مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) دەڵێت: ''ئێمه ده‌بینین (شێخ فه‌واز جه‌ربا) كه‌سێكى به‌ڕێز و ڕێزدار بووه له کوردستان، کە خاوه‌ن مێژوویه‌كى دیارن له په‌یوه‌ندییه باشه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى كوردستاندا، بۆیه ده‌بینین ئه‌و شێوه لێدوانانه به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌لایه‌ن ئێرانەوە هان دەدرێن و به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش له‌لایه‌ن (مالیكى)یەوە پاڵپشتی دەکرێن و ئامانجیشیان نانه‌وه‌ى فیتنه‌ى تائیفییه له‌و ناوچه‌یەدا.''
هۆزه عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌شڵێن: ''جارێكى دیكه دووپاتی دەكەینەوە، كه به‌رگرى له هێزه‌كانمان، هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین له گشت ناوچه‌یه‌ك، كه ئه‌و هێزه به یه‌ك رێز رزگارى كردووه و له هیچ كه‌سێكیشی قبووڵ ناكه‌ین، باسی ئەو ناوچه كوردستانیانه بكات.''
kdp-
