یەکگرتنەوەی فراکسۆنی گۆڕان و یەکێتی لە بەغدا هەڵدەوەشێندرێتەوە

 یەکگرتنەوەی فراکسۆنی گۆڕان و یەکێتی لە بەغدا هەڵدەوەشێندرێتەوە
یەکگرتنەوەی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە و ئەو هەنگاوانەشی بۆ ئەو مەبەستە گیراونەتە بەر، کۆتاییان پێ دەهێندرێت.



لەمبارەیەوە عەدنان عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە ڕاگەیاند: ”بزووتنەوەی گۆڕان لە بەغدا و لە کوردستانیش بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاری خۆی دەکات و ئەجێندای ھیچ حزبێک جێبەجێ ناکات“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشتر لە ڕێککەوتنەکەیاندا کارکردنی فراکسیۆنەکان بە یەک تیم و یەکگرتوویی بڕیاری لێ دراوە، بەڵام ”ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە و نەتوانراوە جێیەبەجێش بکرێت، ئیتر ھیچ واتایەک نامێنێتەوە". دووپاتیشی کردەوە: “رەنگە پێکەوە کارکردن ھەبێت، بەڵام بۆ یەکگرتنەوە و یەک فراکسیۆنی، جێبەجێ نەکراوە و گۆڕان لەبەغدا وەک فراکسیۆنێکی کارا کاری خۆی دەکات".



دوای ئەوەی لە ڕۆژی 19/5/2017، بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکەی ڕاگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی داوای یەکگرتنەوەی لە گۆڕان کرد، بەڵام بەرپرسانی گۆڕان بە توندی بەرامبەر بەو داخوازییە هاتنە دەنگ و ئەوەیان ڕەت کردەوە کە ”بزووتنەوەکە ڕادەستی هیچ حزبێک“ بکەن.









باسنیوز
Top