كۆماری ئیسلامی ئێرانی، پاڵەوانێکی زۆرانبازی كورد لەسێدارە دا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەر لە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 2017/5/25 زۆرانبازێکی ناوداری کوردی خەڵکی شاری )شائاباد)ی سەر بە پارێزگای کرماشان بەناوی )حوجەتوڵڵا تودڕۆ( لە زیندانی )دیزڵئاوا(ی ئەو شارە لەسێدارە درا.
تودڕۆ 10 ساڵ پێش ئێستا یەکێک لە قارەمانانی زۆرانبازیی ئێران لە کێشی 74 کیلۆدا بووە.
ئەو زۆرانبازە چەندین ساڵە لە زیندان دایە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو وەزشوانە کورد پاش ئەوەی کەوتە زیندان لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادووەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی "دەستدرێژی بۆ سەر بەندکاراوێک" سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، حوجەتوڵڵا تودڕۆ قوربانیی پیلانێکی داڕێژراو بووە و ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کە بەسەریدا سەپاوە.
ماوەیەکیش ئەندامی یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران بووە.
باسنیوز
