ده‌ڕاسه‌یه‌ك له‌كاتى دروێنه‌كردنى گه‌نمدا سووتا
نیعمه‌ت عه‌لى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ى ڕاگه‌یاند " كاتژمێر 8:50 خوله‌كى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 26/5/2017 له گوندى (خه‌یال) ى ناوچه‌ى بنكوره‌ى سه‌ر به شاره‌دێى قۆره‌توو، ده‌ڕاسه‌یه‌ك له‌كاتى دروێنه‌كردنى گه‌نمدا به‌هۆى شۆرتى كاره‌باییه‌وه گڕى تێبه‌ربوو".
گوتیشی "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ى كه‌لار له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا گه‌شتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن".
ڕوونیشیكرده‌وه، زیانه‌كانى ده‌ڕاسه‌كه به نزیكه‌ى 3 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌ڵام توانرا زیاتر له هه‌زار و 500 دۆنم گه‌نم له سووتان ڕزگار بكرێت".
bas news-
