ئاسایشێك ئافره‌تێك به هه‌ڵه بریندار ده‌كات و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:20 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ، له نێو بازگه‌ى باشوور له سه‌ر پردى خورماتوو، فیشه‌ك له‌ده‌ست كارمه‌ندێكى ئاسایش ده‌رده‌چێت و به‌ر ئافره‌تێك ده‌كه‌وێت".
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، كه ئافره‌ته‌كه ناوى "حه‌یات ئیسماعیل سه‌فائه‌دین"ـه و ته‌مه‌نى 24 ساڵه و خه‌ڵكى له شارى بهلهدرووزه، دواى برینداربوونى به په‌له ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ده‌كرێت.
له ئێستاشدا كارمه‌نده‌كه له‌سه‌ر برینداركردنى ئه‌و ئافره‌ته له یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی خورماتوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
bas news-
