شاره‌دێی گوڵاڵه گله‌یی له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ن
شێخ یەعقوب لهێبی ، بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵه ڕاگەیاند :" لەدوای داعش ئەگەرچی چەندین داواکاریمان بە حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ داوه، بەڵام هیچكام له‌و دوو حكوومه‌ته هاوکاری شاره‌دێكه‌یان نه‌كردووه بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان".
گوتیشی :" شاره‌دێی جه‌له‌ولا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە خزمەتگوزاریەکانی بۆ چاککراوەتەوە، لەئێستاشدا هەندێک کێشەمان هەیە لە کەمی ئۆتۆمبێلی شارەوانی و گرفت لەنەخۆشخانەی شارەدێیەکە کە لەکاتی شەڕی داعش ئامێرەکانی دزراون".
جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا تەواوی هاووڵاتیانی شاردەێیەکە گەڕاونەتەوە کە ژمارەیان (13) هەزار هاووڵاتییە و پێویستیان بە خزمەتگوزاری بەردەوام هەیە.
شارەدێی جەلەولا سەر بەشاری خانەقینە، دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌كه، به‌شێك له دانیشتووانى شاره‌دێكه به‌تایبه‌ت له عه‌شیره‌تى كروى، چوونه پاڵ ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه و شه‌ڕیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد، دواتر له مانگى 8ى 2014 تا كۆتایی مانگى 11ى 2014 شاره‌دێكه‌یان داگیركرد، به‌ڵام دواتر پێشمه‌رگه توانى ڕزگارى بكاته‌وه.
bas news-
