به‌شار كیكى: ناوچه كوردستانیه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان
(به‌شار كیكى) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنى بڕیارى سه‌ركردایه‌تى خۆمان له هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌و ناوچانه‌ى كه له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕزگاركراون، چونكه ئه‌و ناوچانه مادده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه كه‌واته ده‌بێت ئه‌وانیش به‌شداربن."
(كیكى) گوتیشى، "كاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلابكرێته‌وه، هه‌ر دواخستنێكیشى به‌فیرۆدانى كاته و كاتیش له‌خزمه‌ت ئێمه‌دانیه و نه‌بووه، چونكه له‌عێراق چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هیچ كاتێك به‌شێوه‌یه‌كى سیستهماتیكى و پلان داڕێژراونییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌فیرۆدانى كاته به‌شێوه‌ى پیلان دارێژراو، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین قۆناغى دواى داعش زۆر هه‌ستیاره."
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌شڵێت، ئه‌و پێكهاته وعهرهبانهى كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ناوچهكانیانى ئازادكرد ده‌یانه‌وێت بگهرێنهوهسهرههرێمى كوردستان و حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به‌شداربن له‌پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم."
kdp-
