مەزارگە و پەرستگا ئاینیەکانی ئێزدی نۆژەن دەکرێنەوە
(فاروق شێخ فەخری)، بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی بنکەی رۆشنیری لالش لە کۆڵگەی بابیری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "ھەموو مەزارگە و پەرستگاکانی خۆمان سەرلەنوێ بەشێوازێکی سەردەمیانە نوژەن دەکەینەوە و ئێستا کار لە مەزارگەی شەخسێ باتێ سەربە قەزای شێخان دەکرێت ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ تیرۆرستانی داعشه تا بزانن ھیچ کات ناوتوانن مەزارگە و شوێنە ئاینیەکانمان بۆ ھەتا ھەتایە لەناوی بەرن.
(شێخ فەخری) گوتیشى، "ھەموو مەزارگە و شوێنە ئاینیەکان ١٠٠% ئاوەدان دەکرێنەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ٧٠ شوێنی ئاینی ئێزدیەکانە و تەنیا لە سنووری ناحیەی باشیک و بەحزان ٣٩ مەزارگە تەقێندراونەتەوە و خاپوورکراون.
kdp-
