سهرۆك بارزانى گهیشتهوه ههرێمى كوردستان
ڕۆژی ھەینی ٢٦/٥/٢٠١٧ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای سەردانی بۆ شانشینی ئۆردۆن و وڵاتی بولگاریا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئۆردۆن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ ھەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو سەردانەدا (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ شای ئۆردۆن کۆبۆوە و لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیش لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتیی جیھانی و بەرپرسانی وڵاتان کۆبۆوە.
ھەروەھا لە وڵاتی بولگاریا چاوی بە سەرۆک وەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوت.
kdp-
