عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: ده‌بێت ئه‌مجاره‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی مووسڵ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ بده‌ن

 عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: ده‌بێت ئه‌مجاره‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی مووسڵ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ بده‌ن
سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێكهاته‌ی مووسڵ و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ ناكرێت وه‌ك پێش هاتنی داعش بمێنێته‌وه‌ و كوردیش پشكی خۆی ده‌وێت.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "ئیداره‌ی مووسڵ وه‌ك جاران نامێنێته‌وه‌، پێكهاته‌ی كورد له‌وێ زوڵمی لێكراوه‌ له‌ پۆسته‌كان بێ به‌شكراوه‌، له‌هه‌مان كاتدا ناكرێت ئیداره‌یه‌كی نوێ پێكبهێنرێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ده‌نگی لایه‌نه‌كان".

سه‌رۆكی لیستی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌: "بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دواجار بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و پارێزگایه‌ بده‌ن".
گوتیشی: "ناكرێت جارێكی دیكه‌ مووسڵ به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ببرێت".









باسنیوز
Top