عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: ده‌بێت ئه‌مجاره سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی مووسڵ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م شاره بده‌ن
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "ئیداره‌ی مووسڵ وه‌ك جاران نامێنێته‌وه، پێكهاته‌ی كورد له‌وێ زوڵمی لێكراوه له پۆسته‌كان بێ به‌شكراوه، له‌هه‌مان كاتدا ناكرێت ئیداره‌یه‌كی نوێ پێكبهێنرێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ده‌نگی لایه‌نه‌كان".
سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دواجار بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و پارێزگایه بده‌ن".
گوتیشی: "ناكرێت جارێكی دیكه مووسڵ به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ببرێت".
باس‌نیوز
