حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی رەمەزان کاتژێرێک دەوامی فەرمی کەم کردەوە

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی رەمەزان کاتژێرێک دەوامی فەرمی کەم کردەوە
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێدا ئاماژە بەوە دەدات کە لەو مانگەدا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکان کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ ھەینی 26/5/2017، سەفین موحسین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزان، لە پەیامێکدا رای دەگەیەنێت: "بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو موسڵمانان لە ھەرێمی کوردستان وعیراق و جیھان دەکەین، بەو ھیوایەی ئەو مانگە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوترکردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانمان".

لە پەیامەکەدا، گوتەبێژی حکوومەت، لەبارەی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکانەوە، ئەوەی خستوەتەڕوو: "بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە، واتا لە کاتیژمێر 9 ی بەیانیەوە تا 3 ی دوای نیوەڕۆ دەبێت".













باسنيوز
Top