لە رواندز گەورەترین بۆمبی نەتەقاوە لەناوبردرا

لە رواندز گەورەترین بۆمبی نەتەقاوە لەناوبردرا
دوێنێ پێنجشەممە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیە نەتەقاوەکان، لەسنووری شارۆچکەی رواندز گەورەترین بۆمبی نەتەقاوە لەناوبردرا.

زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی ھەولێر، رایگەیاند: "دوێنێ پێنج شەممە 25/5/2017 لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی ھەولێر، لە سنووری شارەدێی وەرتێ، سەر بە شارۆچکەی رواندز، توانرا گەورەترین بۆمبی نەتەقاوە (رۆکێت) لەناو ببەین".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی ھەولێر، گووتیشی: "لەناو بردنی ئەو جۆرە بۆمبانە لەپێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانە و لە ھەرشوێنێک بۆمب یان تەقەمەنییەک ھەبوو بێت، تیمەکانمان گەیشتوونە شوێنەکە و ھەوڵی لەناوبردن و پوچەڵکردنەوەیان داوە".















باسنیوز
Top