په‌كه‌كه له شنگال ده‌یه‌وێت ڕێره‌وێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بدۆزێته‌وه
وه‌حید باكوزی، به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "ئێستا په‌كه‌كه له هه‌وڵدایه له رێگای باشووری شه‌نگاله‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق دروست بكات، ده‌یه‌وێت ڕێره‌وێك دروست بكات تا له‌و رێگایه‌وه هاوكاری له‌به‌غدا وه‌ربگرێت، چونكه ناتوانێت چۆن له رۆژئاوا كۆنتڕۆڵی بازگه‌ی سێمێلكای كردووه، ئاواش له باشووری كوردستان ئه‌وه بكات، ناچار ده‌یه‌وێت رێگایه‌كی نا ده‌ستووری بدۆزێته‌وه وه‌ك به‌دیلێك بۆ سنووری هه‌رێمی كوردستان".
به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: "په‌كه‌كه له‌م هه‌نگاوه زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه ناكرێت تاسه‌ر له شنگال بمێننه‌وه و بیكه‌نه لانكه‌ی مه‌رامی سیاسی و حزبی خۆیان".
باس‌نیوز
