چاودێرێكی سیاسی: بارزانی له سه‌ردانه‌كانیدا په‌یامی گه‌لی كوردستان به وڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوێنێ پێنجشه‌ممه 25/5/2015، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا، له‌گه‌ڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ، سه‌رۆكوه‌زیرانی بولگاریا كۆ بووه‌وه.
له‌وباره‌وه د.بێوار ئه‌حمه‌د، چالاكوانی سیاسی، له‌باره‌ی سه‌ردانی بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رای گه‌یاند: "سه‌ردانێكی گرنگ و بایه‌خداره، چونكه دۆخی كوردستان له لێواری بڕیارداندایه له‌وه‌ی چۆن چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌و سه‌ردانه‌دا بێ گومان بارزانی جگه له باسی قاره‌مانی پێشمه‌رگه، باسی له‌وه‌ش كردووه كه كوردستان ده‌یه‌وێت بڕیاری خۆی بدات".
ئه‌و چاودێره سیاسییه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سه‌ردانانه گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی جیهان له‌و باره‌وه وه‌ربیگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان بده‌ن، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه پرسێكی ناوخۆییه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پرسێكی ده‌ره‌كیشه ده‌بێت ئه‌وانیش پشتیوانی له پڕۆژه‌كه ده‌رببڕن".
ئاشكراشی كرد: "سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، له‌درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامی ده‌دات، ره‌نگه له داهاتووش سه‌ردانی ئه‌مریكای هه‌بێت، گه‌لی كوردستان ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسییه‌وه، هه‌وڵه‌كانی ته‌واو چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه ده‌بوو زووتر بكرابایه، به‌ڵام ئێستاش گرنگه، چونكه وڵاتان خۆیان هاتونه‌ته پێشه‌وه تا پشتیواین له كوردستان بكه‌ن".
باس‌نیوز
