شەشەمین تاقانەی ئەنفال کۆچی دواییکرد

شەشەمین تاقانەی ئەنفال کۆچی دواییکرد
دوێنێ چوار شەممە، لە شاری کفری تاقانەیەکی ئەنفال بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.



سەباح نەجمەدین، یەکێکە لە تاقانەی ئەنفال، ڕاگەیاند: "دوێنێ 24/5/2017 لە شاری کفری تاقانەیەکی ئەنفال بەناوی عەبدولکەریم قادر فەتاح، کە خەڵکی گوندی مەسۆیی سەر بە شارەدێی سەنگاوە، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و بەوەش بووە شەشەمین تاقانەی ئەنفال کە کۆچی دوایی کرد بێت".



گوتیشی: "ناوبراو لەپاش پڕۆسەی ئازادی عێراق ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوەتەوە، بەڵام لەپاش خۆی ھیچ منداڵێکی لێ بەجێ نەماوە".



عەبدولکەریم قادر فەتاح، ساڵی 1939 لەدایکبووە، ساڵی 1972 ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ئافرەتێکدا بەناوی لەیلا حەمەئەمین، پێکھێناوە و پێنج منداڵ دەبێت، لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا ھاوسەر، پێنج منداڵەکەی، برایەک و خوشکێکی ئەنفال کراون.
bas news-
Top