سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شنگال: په‌كه‌كه چه‌ند گه‌نجێكى ئێزدى له شنگال ڕفاند
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شنگال، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌رماڵه ئێزدیه‌كان و چه‌ند گه‌نجێكیان ڕفاندووه.
وه‌یس نایف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شنگال ڕاگه‌یاند : " ژماره‌یه‌كى زۆر له ئێزدییه‌كان له‌ترسی چه‌كدارانى (په‌كه‌كه) نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان".
جه‌ختیكرده‌وه، كه په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا فشارى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى هێناوه و له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى بێ ژماره‌یان هێناوه‌ته ناو شنگال و ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی ئێزدیان ڕفاندووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كه‌سوكارى ڕفێندراوه‌كان سه‌ردانى باره‌گاگانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)یان كردووه، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان، به‌ڵام پێیان گوتوون منداڵه‌كانتان لێره نییه، گوتیشی :" ئێستا ئاواره ئێزدیه‌كانى نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان له ترسی په‌كه‌كه نا‌وێرن بێنه ده‌ره‌وه، چونكه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره".
bas news-
