كیشه‌ى قوتابییه‌كانى به‌شى ئه‌ڵمانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین چاره‌سه‌ر كرا
د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ڕاگه‌یاند : " كێشه‌ى قوتابییه‌كانى به‌شى ئه‌ڵمانى كۆلێژى زمان له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین چاره‌سه‌ر كرا، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ڕاگرى كۆلێژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین گفتوگۆم كرد و پێم ڕاگه‌یاند كه داوا له ڕێكخراوى دادى ئه‌ڵمانى بكه‌ن و ڕێژه‌ى قوتابییه‌كان تا 13 قوتابی زیاد بكه‌ن".
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ڕاگرى كۆلێژی ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ى نابێت هیچ قوتابییه‌ك له بری قوتابییه‌كى دیكه ڕه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا بكرێت، ڕۆژى چوارشه‌ممه 24/ 5/ 2017 قوتابییه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه كردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووه، كه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كراوه.
پێشتر له به‌شى ئه‌ڵمانى له كۆلێژى زمانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند قوتابییه‌ك گله‌ى ئه‌وه‌یان كرد (كليكه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵى پێشوو)، كه ناوه‌كانیان له لیستى ئه‌و قوتابییانه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت، ده‌ركراوه.
bas news-
