پەكەكە گوتەبێژی یەپەگەی ڕفاندووە؛ هێزیشی بۆ رۆژئاوا ناردووە
(خالید عەلی) نوێنەری ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بە هۆكارێكی نادیار، پەكەكە هێزێك دەنێرێتە ڕۆژئاوا و (ڕێدوار خەلیل) گوتەبێژی یەپەگە دەستگیر دەكات و بۆ شوینێكی نادیار دەیڕفێنن".
(خالید عەلی) گوتیشی، "كەسێكی دیكە بە ناوی (نووری محەممەد) كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین كادیری ئەنەكەسەی ڕفاندووە، لە شوێنی گوتەبێژەكە دانراوە".
شیاوی بیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رابردوودا، (شێرزاد ئێزدی) کە نوێنەری کانتۆنەکانی پەیەدەی سەربە پەکەکە بوو لە سلێمانی، لەلایەن خودی پەکەکەوە دوور خراوەتەوە.
kdp-
