ڕێزان شێخ مووس: ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە پەکەکە و ڕەفتارەکانیان سەرکۆنە دەکات

ڕێزان شێخ مووس: ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە پەکەکە و ڕەفتارەکانیان سەرکۆنە دەکات
بەرپرسی نوێنەراتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد –سووریا لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بە فەرمی ڕاپۆرتێکمان پێشکێشی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، سەبارەت بەو سیاسەتەی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا پێڕەوی دەکات.

(ڕێزان شێخ مووس)، بەرپرسی نوێنەراتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد–سووریا لە ئەڵمانیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گۆت: ''کاتیک ئەو ڕاپۆرتەمان پێشکێشی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، ئەوان بە توندی ئەم کارانەیان شەرمەزار کرد و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئێمە دا، لەسەر ئەم کارانە بێنە دەنگ و هۆشداری بدەنە پەکەکە، بەتایبەت لەسەر دەستگیرکردنی (نەشات زازا)، ئەندامی سەرکرادیەتیی پارتی دیموکراتی کورد- سووریا لەلایەن پەکەکەوە، چونکە ناسنامەی ئەڵمانی هەیە و لەلایەن پەکەکەوە دەستگیر کراوە.''

(ڕێزان شێخ مووس) گوتیشی: ''لە ڕاپۆرتەکەدا چەند تەوەرمان باس کردووە؛ لەوانە گەڕانەوەی پیشمەرگەی ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کردنەوەی نووسینگەکانی ئەنەکەسە، چونکە ئێستا ٤٥ نووسینگەی ئەنەکەسە لەلایەن ئاسایشی پەکەکەوە داخراون و، ئازادکردنی هەموو ئەو ڕفێندراوانەی لە زێندانەکانی پەکەکەدان و لابردنی سەربازیی بەزۆرکاری.''
kdp-
Top