ڕێزان شێخ مووس: ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە پەکەکە و ڕەفتارەکانیان سەرکۆنە دەکات
(ڕێزان شێخ مووس)، بەرپرسی نوێنەراتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد–سووریا لە ئەڵمانیا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گۆت: ''کاتیک ئەو ڕاپۆرتەمان پێشکێشی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، ئەوان بە توندی ئەم کارانەیان شەرمەزار کرد و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئێمە دا، لەسەر ئەم کارانە بێنە دەنگ و هۆشداری بدەنە پەکەکە، بەتایبەت لەسەر دەستگیرکردنی (نەشات زازا)، ئەندامی سەرکرادیەتیی پارتی دیموکراتی کورد- سووریا لەلایەن پەکەکەوە، چونکە ناسنامەی ئەڵمانی هەیە و لەلایەن پەکەکەوە دەستگیر کراوە.''
(ڕێزان شێخ مووس) گوتیشی: ''لە ڕاپۆرتەکەدا چەند تەوەرمان باس کردووە؛ لەوانە گەڕانەوەی پیشمەرگەی ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کردنەوەی نووسینگەکانی ئەنەکەسە، چونکە ئێستا ٤٥ نووسینگەی ئەنەکەسە لەلایەن ئاسایشی پەکەکەوە داخراون و، ئازادکردنی هەموو ئەو ڕفێندراوانەی لە زێندانەکانی پەکەکەدان و لابردنی سەربازیی بەزۆرکاری.''
kdp-
