مامۆستایەکی زانکۆ: ڕیفراندۆمی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان خراوەتە بەرباس

 مامۆستایەکی زانکۆ: ڕیفراندۆمی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان خراوەتە بەرباس
مامۆستایەکی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکات لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش باسی پرسی ڕیفراندۆم هاتووەتە گۆڕێ و ئەم پرسەش بۆ داهاتووی کوردستان گرنگ دەبێت.

د. کەیوان ئازاد ئەنوەر مامۆستای زانکۆی سلێمانی، گوتی: "لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و ئیدارەی ئەمەریکاوە بە شێوەی جۆراوجۆر باسی ڕیفراندۆم کراوە و لە هەر سێ ئاستدا جۆرێک لە نزیکبوونەوەی لە گوتاریان هەبووە و جەخت لەوە کرابوەوە کە کاتی ڕیفراندۆم دیاری بکرێت، یان گوتوویانە هەموو ئامادەکارییەک تەواو بووە تەنیا لەسەر کات ماوە ئەمە دەرخەری ئەو راستییەیە کە پرسی ریفراندۆم گەیەندراوەتە سێ ئاستی باڵا کە بڕیاری جیهانیان بەدەستەوەیە".

گوتیشێ: "هەنێک پرس هەن دەبێ یەکلا بکرێنەوە، لەوانە پرسی ڕیفراندۆم کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لە هەمانکاتدا دەبێ کورد بۆ ستراتژیەتی داهاتوو دەرگایەکی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بدۆزێتەوە و کاری هاوبەش چێ بکرێت، چونکە لە داهاتوودا کاری هاوبەشی ئەمریکا و کوردستان زۆرتر دەبێت بەتایبەت دوای یەکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە هەمانکاتدا گرنگە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا و ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت نوێنەری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دیاری بکەن".












باسنیوز
Top