کۆیە.. سبەی چەند گەڕەکێک ئاویان نابێت
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە، دانیشتوانی شارە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی پێنجشەممە 25/5/2017، بەھۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوەوە، بۆماوەیەک بەشێکی زۆری شارەکە بێ ئاو دەبێت.
محەمەد فەقێ، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە،ڕاگەیاند: "ئاگاداری گەڕەکەکانی ھەردوو بەشی ئیسکان، کەکۆن، جەوھەراوە، عەلیاوەی سەرێ و خوارێ، سەرڕەزان، قشڵە، ناوبازاڕ، پشتی قایمقامیەت، باخ چۆلە، قەڵات و ھەواران لای مزگەوتی کۆنە جومعە، دەکەینەوە کە سبەی رۆژی پێنج شەممە 25/5/2017 دابەشکردنی ئاو ڕادەگرین، بەمەبەستی گۆڕینی بۆرد، لینک فیوز و تەلی کارەبا".
بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە، ئەوەشی روون کردەوە: "ھۆکاری وەستانی دابەشکردنی ئاو بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری ڕوودانی کێشەی کارەبای پڕۆژەکەیە، بۆیە داوا لە ھاووڵاَتیانی ئەو سنوورەکە دەکەین ھاوکارمان بن و دەست بە ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی تا چارەسەرکردنی گرفتەکە نەکەن".
bas news-
